شەوی رابردوو 13ى12ى2025 هێزەکانی ئاسایشی سەنگەسەر لە درێژەی کارە بەردەوام و چالاکییەکانیاندا بەرامبەر سەرپێچیکاران توانیان سێ هاووڵاتیی دەستگیربکەن، کە لە بناری قەندیل راوی باڵندەی کێویان کردبوو، هەروەها دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێک، چوارچەکی جۆری تاپڕ، سێ کەوی کوژراو و چەند کەل و پەلێکی راوکردن، دواتر رادەستی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگەسەرکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکرایەوە.

بۆ ئەم مەبەستە ئاسایشی سەنگەسەر هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان بەدوربگرن لە سەرپێچی کردن و یاساشکێنی و لە هەر بابەتێکی نەخوازراو ئاگادارمان بکەنەوە، تاکو دەستبەجێ لە شوێنی دیاری کراو ئامادەبین بۆخزمەتی هاووڵاتییانی خۆشەویستی سنوورەکەمان.