ئەسعەد عەیدانی، پارێزگاری بەسڕە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" دوای ڕوداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و ئەو کەسانەیان دیاریکرد کە لەو ڕوداوەدا تێوەگلاون، دواتریش دەستگیرکران و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".

ئەوەشتخستەڕوو، حکومەتی خۆجێی بەسڕە رێگە بە هیچ هەڵسوکەوتێکی نەشیاو نادات کە ئادابی گشتی و ئاسایشی کۆمەڵگەیی پێشێل بکات.

پارێزگاری بەسڕە جەختیکردەوە لەسەر پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان، بەتایبەت لەو شوێنە گشتییانەی لە بۆنەکاندا گردبونەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت