وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران له به یاننامەیەکدا بەتووندی ئیدانەی لێدوانی دەستێوەردانخوازانەی بەرپرسانی ئەمریکای لەبارەی ئێران کرد و ڕایگەیاند که ئەم جۆره هەڵوێسته نابەپرسانه ، که درێژەی هەڵوێست و ڕوانگەی نایاسایی ئەمریکایه له بەرامبەر نەتەوەی ئێران، تەنیا پێشێلکارییەکی گەورەی بنەما و ڕێساکانی بنەڕەتی میساقی نەته وه یەکگرتووەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان نییه له ڕێزگرتن له نەتەوەیی سەروەری وڵاتان، بەڵکوو وەک هاندانی توندوتیژی و تیرۆر دژی هاووڵاتیانی ئێرانیش لەقەڵەم دەدرێت.

جگە لەوەش وەزارەتی دەرەوە لێدوانە هەڕەشەئامێزەکانی کاربەدەستانی ئەمەریکا دژ بە ئێران بە هاوئاهەنگ لەگەڵ سیاسەتی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە هەڵدەسەنگێنێت و جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هەر دەستدرێژییەک خێرا و یەکلاکەرەوە و هەمەلایەنە دەبێت. دیارە بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی وەها دۆخێک کە لەوانەیە ببێتە ھۆی ناسەقامگیری و ئاڵۆزی زیاتری هەموو ناوچەکە، بە تەواوی لە ئەستۆی ڕژێمی ئەمریکادایە”.