محەمەد باقر قالیباف، لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" بڵاویکردەوە'' پێویستە سەرۆکی بێڕێزی ئەمریکا بزانێت، لە ئەنجامی ئەم دانپێدانە فەرمییەدا، سەرجەم بنکە بنكەكانی ئەمریكاو هێزە چەکدارەکانی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەبنە ئامانجی ڕەوا بۆ ئێمە.'' 

ئەمەش لە وەڵامی هەر سەركێشیەکی چاوەڕوانكراو لەلایەن ئەمریکاوە دەبێت. 

ئەم هەڕەشەیە لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپە كە رایگەیاند'' ئەگەر ئێران خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بکوژێت، ئەمریکا بەهانایانەوە دەچێت و دەستوەردان دەكات.''