محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی موسڵمانی یانەی لیڤەرپوول، تەنها ئەستێرەی تۆپی پێ نییە بەڵکو پاڵەوانێکی نیشتمانیشە، بەپێی ئاشکراکردنی ئەمڕۆ شەممە ڕۆژنامەی مۆندۆ، سەلاح 6%ی سامانەکەی بۆ کاری خێرخوازی تەرخانکردووە.

کاپتنی ڕکابەرەکەی ئێران لە مۆندیالدا نزیکەی ٥ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلاری بۆ کاری خێرخوازی خەرج کردووە.

سەڵاح پێشتر بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ مانگی سووری میسر تەرخان کردبوو بۆ یارمەتیدانی خەڵکی غەززە لە کاتی شەڕی ئیسرائیل دژی خەڵکی غەززە.

ئێستا ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاشکرای دەکات کە سەڵاح لە زێدی خۆی لە نەجرەج نەخۆشخانە و قوتابخانەیەکی دروستکردووە و بڕی ٣٨٣ هەزار یۆرۆی بەخشیوە بۆ دامەزراندنی وێستگەیەکی پاککردنەوەی ئاو و مانگانە ٤ هەزار یۆرۆی داوە بە خێزانە کەمدەرامەتەکان.

هەروەها ئەستێرەی لیڤەرپوول بڕی ٢ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار یۆرۆی بەخشییە دامەزراوەی نیشتمانی شێرپەنجە لە قاهیرە.

بەپێی ڕاپۆرتی موندۆ، کارە خێرخوازیەکانی سەڵاح وایکردووە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ببێتە شەشەم کەسی خێرخواز لە بەریتانیا.