بەگوێرەی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی بابەتەکان سەبارەت بە گلەیی بەشێک لە کاسبکارانی عێراقی سەبارەت بە دواکەوتن و وەستان لە سەرسنووری فەرمی پەرویزخان، حوجەتوڵڵا چاوشی، بەڕێوەبەری گومرگی پەرویزخان، ڕوونکردنەوەکانی لە وەڵامی ئەو ڕەخنانەدا پێشکەش کرد و جەختی لە ڕێبازی پڕۆفشناڵ و یاسایی و نێودەوڵەتی گومرگی کردەوە.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە پێگەی گومرگ لە سیستمی بازرگانی نێودەوڵەتیدا، بە جام کوردی ڕاگەیاند: گومرگی پەرویزخان هەمیشە لە چوارچێوەی پابەندبوونەکانی و ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، بنەماکانی دراوسێیەتی باش، ڕێزگرتنی یەکتر و ڕێزگرتن لە بازرگانان و چالاکانی ئابووری، چالاکی کردووە و ئەم ڕێبازە بەردەوام لە کارنامەی کاری ئەم کۆمەڵگەدا بوونی هەیە.

چاوشی ئاماژەی بەوەشدا: گومرگ وەک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە ئاسانکاری مامەڵەی بازرگانی و ئابوری نێوان وڵاتان و هەمیشە ڕێز و پێگەی تایبەتی داوە بە بازرگانان بەتایبەت ئەوانەی لە وڵاتی بەرامبەرەوە هاتوون.

بەڕێوەبەری گومرگی پەرویزخان وێڕای ڕایگەیاندنی ئەوەی کە هەمیشە لە کۆبوونەوە و کۆنفرانسە سنوورییەکاندا بابەتەکانی پەیوەست بە هاتوچۆی سنووری و دیدار و چاوپێکەوتنەکان دەوروژێنرێن وتیشی: لەم مامەڵانەدا، پێویستی هاوکاری دوولایەنە، گفتوگۆی بنیاتنەر، و لابردنی ئاستەنگە ئەگەرییەکان لە ڕێڕەوی بازرگانیدا جەختی لەسەر کراوەتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: ئەرکی سەرەکی گومرگ سروشتێکی ئابوری و بازرگانییە، ئەم ڕێکخراوەش بەردەوام لە پەیوەندی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ بازرگانان و چالاکانی ئابوری لە دیوەکەی تردا بۆ ئەوەی پرۆسەی هەناردەکردن و هاوردەکردن بە کەمترین ئاستەنگی و لە کەمترین ماوەدا ئەنجام بدرێت.

چاوشی لە درێژەدا بە ئاماژەدان بە پێکهاتەی بەڕێوەبردنی سنوورەکان وتی: لە سنوورە فەرمییەکاندا، بەهۆی نەبوونی بەڕێوەبردنێکی یەکگرتووی سنوورەکان و بوونی دەزگا و دامەزراوەی جۆراوجۆر، کە هەریەکەیان ئەرک و دەسەڵاتی سەربەخۆیان هەیە، لەوانەیە لە پڕۆسەی کار و ڕێکارەکانی کاردا کە لە دەرەوەی بازنەی بەرپرسیارێتی گومرگی بێت، کارەکان ئەنجام بدرێن؛ بۆیە ئەگەری دواکەوتنەکان بەس بەهۆی کارکردی گومرگەوە نییە و بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ بڕیار و کردارەکانی دەزگاکانی دیکە کە دەکەونە سەر سنوورەوە.

لە کۆتاییدا بەڕێوەبەری گومرگی پەرویزخان جەختی لە پابەندبوونی کۆمەڵگەکە کردەوە بە بنەما پڕۆفشناڵ و نێودەوڵەتییەکان و ڕایگەیاند: گومرگی پەرویزخان بە تەواوی ئامادەیە بۆ هاوکاری و گفتوگۆ، و مامەڵە لەگەڵ بازرگانانی عێراقی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، هیوادارین بە هەماهەنگی و هاوکاری زیاتری نێوان دەزگا سنوورییەکان، پرۆسەی هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئاسانکاری بۆ بکرێت و ئەو کێشانەی کە هەن کەمتر ببنەوە.