ئەو سەرچاوە ناوخۆییە زانیاریی وردی لەسەر جوڵەکانی مادۆرۆ داوە بەئەمریکییەکان، ئەمەش هاوکات بوە لەگەڵ بەکارهێنانی ژمارهیهكى زۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی پێشکەوتوی جۆری "شەبەح" بۆ چاودێریکردنی بەردەوامی خاکی ڤەنزوێلاو سودوەرگرتن لەزانیارییەکانی چەندین سیخوڕی دیكهى ناوخۆیی.
هەرچەندە شێوازی ڕاکێشانی ئەو سەرچاوە باڵایە بۆ ناو CIA بەتەواوی ڕون نییە، بەڵام ئاماژە بهوهكراوه، ئەو پاداشتە 50 ملیۆن دۆلارییەی حکومەتی ئەمریکا بۆ دەستگیرکردنی مادۆرۆ تەرخانیکردبوو، کاریگەرییەکی گەورەی هەبوە.
ئەو ئۆپەراسیۆنە دوای ئەوەهات، جۆن ڕاتکلیف بەڕێوەبەری ئاژانسەکە، بەڵێنیدابوو سیاسەتێکی "هێرشبەرانەتر" پەیڕەو بکات، هەروەها دۆناڵد ترەمپ لەپاییزی ڕابردودا ڕەزامەندیی لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی توندو پلاندانان بۆ زنجیرە ئۆپەراسیۆنێک لەناو ڤەنزوێلا دابوو.
لەلایەکی دیكهوه، ئاژانسەکە لەکۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ڕابردودا بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر، هێرشیکردەسەر بەندەرێکی تایبەت بەقاچاخی مادە هۆشبهرهكان، ئەوەش بهسەرەتایەک دادهنرێت بۆ ئۆپەراسیۆنە گەورەکە.
سەرچاوەکان جەختدەکەنەوە، دەستگیرکردنی مادۆرۆ ئەنجامی هەماهەنگییەکی قووڵو چەندین مانگ پلاندانانی وردی نێوان CIAو سوپای ئەمریکا بوە، بەجۆرێک کە دەزگا هەواڵگرییەکان توانای ئەوەیان هەبوە شوێنی وردی مادۆرۆ لەهەر ساتێکدا دەستنیشانبکەن.
سەرەڕای ڕۆڵی سەرەکیی CIA لەزانیارییو پلانداناندا، بەڵام جێبەجێکردنی کردەیی ئۆپەراسیۆنەکە لەئەستۆی هێزە تایبەتەکانی سوپای ئەمریکا بوە، هاوکات ماڵپەڕی "ئەکسیۆس"یش ئاشکرایکردوە، تیمێکی تایبەتی ئاژانسەکە لەمانگی ئابەوە لەناو خاکی ڤەنزوێلا جێگیربون بۆ ئاسانکاریی پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە.