بەشی ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان: سەرەتا لەبەردەم مەزاری شەهیدانی ژینگە و لەسەر گلکۆکانیان لە گوندی کواوا، بە سرود و وتارخوێندنەوە و چالاکی نەمام ڕواندن یادیان بەرز ڕاگیرا

 ڕاگەیاندنی تۆڕی شاخەوانی کوردستان وتی: دواتر هه‌ڵمه‌تى ناشتنى تووە ڕەسەنەکانی وەکوو (بەڕوو ــ قەزوان ــ گۆیژ)مان ئەنجامدا له‌ چیا سه‌خته‌كانى پێنجوێن، به‌شداربووانى هەڵمەتەکە داوایان لە هاوڵاتیان کرد ئیتر نه‌بنه‌ هۆى وێرانكردنى ژینگه‌ و سروشتى خۆیان بپارێزن

بەشی ڕاگەیاندن وتیشی: ئەوەی جێگای ئاماژەیە لەم هەڵمەتی زاگرۆسانە رێژەیەکی دیار و بەرچاوە لە ئامادەبوونی گروپ و دەستە و رێکخراوە شاخەوانیەکان و تۆری شاخەوانی کوردستان وفیدراسیونی شاخەوانی بەشێکن لەم هەڵمەتە.

شایەنی باسە هەڵمەتی زاگرۆسانە تەنها لە باشوری کوردستان بەڕێوەناجێت، بەڵکو لە هەموو ناوچە کوردنشینەکاندا بەڕێوەدەچێت. هاوکات لەگەڵ چالاکی پێنچوێن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش هەمان چالاکی بەڕێوەدەچێت بۆ نموونە لە شاری پاوە هەڵمەتی زاگرۆسانە بۆ چاندنی بەڕوو لە لایەن ژمارەیەكی بەرچاو لە ژینگەپارێزان، چالاكوانانی مەدەنی و نیشتمان دۆست و لە ئیلام هەڵمەتی بەڕوو چاندنی ژینگەپارێزانی ئیلام لە کەژ و کێوەکانی کوردستان. هەروەها لەهەمان ڕۆژدا ژینگەدۆستانی زاگرۆس لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان لەگەڵ یانەی شاخەوانانی ئاسۆی دێولان بە "دروشمی ژینایی ئەم نیشتمانە بە سەوزایی زاگرۆسەوەیە"، بەشداریی هەڵمەتی زاگرۆسانەیان کرد.

تۆری زاگرۆسانە حەوت ساڵە بەردەوامی هەیە. بەڵام ئەم ساڵ بەبەژداری گروپە شاخەوانییەکان توانرا هەڵمەتەکە گەورەتر بکرێت.