حسێن تەیبی جارێکی تر پاڵێوراو بوو بۆ باشترین یاریزانی فوتساڵی جیهان. حسێن تەیبی کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانیی فوتساڵی ئێران بۆ پێنجەمین جار لە ژیانی وەرزشیدا لە لیستی پاڵێوراوانی نازناوی باشترین یاریزانی فوتساڵی جیهاندا هاتووە.

تەیبی لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵی تایبەتی لە سەرکەوتنی فوتساڵی ئێران و پاڵەوانێتی لە یارییەکانی هاوپشتی وڵاتانی ئیسلامی لە ساڵی 2025دا بینیوە.

ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ماڵپەڕی بەناوبانگی Futsalplanet و لە چوارچێوەی خەڵاتی ساڵانەی فوتساڵی جیهانیدا ئەنجامدراوە.

بەگوتەی ڕێکخەرانیش، براوەی کۆتایی ئەم نازناوە لە 7ی ژانڤییەی 2026 (17ی بەفرانباری 1404) ڕادەگەیەنرێت.

تەیبی لەسەر بردنەوەی ئەم نازناوە ڕکابەری لەگەڵ برۆنینۆی بەڕازیلی و سۆفیان ئەلمەسراری مەغریبی و پابلۆ ڕامیرێزی ئیسپانی دەکات.