بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئەلغەد، عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا کە بە بۆنەی شەشەمین ساڵیادی شەهیدبوونی جەنەڕاڵ حاج قاسم سولەیمانی، فەرماندەی کۆچکردووی سپای قودسی سوپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی و ئەبومەهدی موهەندیس، جێنشینی حەشدی شەعبی، (رێکخراوی کۆکردنەوەی جەماوەری عێراقی)، لە بەغدا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند: فەرماندە شەهیدەکان هەنگاوی پتەویان ناوە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، هەروەها بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی ناوازە لە ناوچەکەدا.
ناوبراو زیادی کرد: هەڵوێستی قارەمانانەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی پڕ تەیارترین هێزی تاقمە تیرۆریستییەکان، بناغە و هەوێنی دۆخی ئێستای وڵاتن.