بەپێی هەواڵی ئەلمەیادین، میدیا عیبرییەکان دانیان بەوەدانا کە پرسی مادە هۆشبەرەکان تەنیا بیانوویەک بووە بۆ ترامپ بۆ ئەوەی بابەتی نەوت گەمارۆ بدات.

ئەو میدیایانە وتیشیان، شەڕی ڕاستەقینە لە پشت پەردەوە شەڕی سەرچاوەکانی وزەیە.

میدیا زایۆنیستییەکان جەختیان لەوە کردەوە، ئەوەی بەرەبەیانی شەممە لە ڤەنزوێلا ڕوویدا، پێکدادانێکی بەرفراوان بوو لەسەر سەرچاوەکانی وزە و تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکان.

دەستدرێژییەکانی ئەمریکا دژی ڤەنزوێلا، بۆردومانکردنی ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە و ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆککۆماری ڤەنزوێلا، شەپۆلێک لە کاردانەوەی نەرێنی لە وڵاتە جیاجیاکاندا دروستکردووە.