بەپێی ڕاپۆرتی سەید عەباس عێراقچی لە ئێکس نووسیویەتی: ئەوانەی لە ئێراندا هەڵاوسانی کاتی نرخی دراو کاریگەری لەسەریان بووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی ئاشتیانە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە، هەروەک مافی خۆیانە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لەوەش چەندین حاڵەتی ئاژاوەی توندوتیژیمان بینیوە، لەوانە هێرشکردنە سەر بنکەکانی پۆلیس و فڕێدانی کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ بەسەر ئەفسەرانی پۆلیسدا. سەرۆک ترەمپ کە بەم دواییە پاسەوانی نیشتمانی لە سنوورەکانی ئەمریکا جێگیرکرد، لە هەموو کەسێک باشتر دەزانێت کە هێرشی تاوانکاری بۆ سەر موڵکی گشتی تەحەمول ناکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: هەر بۆیە پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک ترامپ کە پێدەچێت لە ژێر کاریگەری ئەو کەسانەدا بێت کە ترسیان لە دیپلۆماسی هەیە یان بە هەڵە پێیان وایە دیپلۆماسی پێویست نییە، زۆر نابەرپرسیارانە و مەترسیدارە.
عێراقچی نووسیویەتی: نەتەوەی گەورەی ئێران هەرچەشنە دەستێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیدا، وەک ڕابردوو بە تووندی ڕەتدەکاتەوە. بە هەمان شێوە، هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان لە ئامادەباشیدان و بە تەواوی دەزانن لە ئەگەری پێشێلکردنی سەروەری ئێران کوێ بە ئامانج بگرن.