سۆهراب کەمەری ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی سەرماوەز، بە بەهای یەک ملیار و ٨٩ ملیۆن و ٦٦٨ هەزار کاڵا بە کێشی زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٦١ هەزار و ٢١٥ تەن لە تێرمیناڵی سنووری نێودەوڵەتیی مێهرانەوە بۆ عێراق و وڵاتانی دیکە هەناردە کراوە.
ناوبراو وتی: کاڵا سەرەکییەکانی هەناردەکراو لە سنووری مێهران بریتین لە بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی پترۆکیمیایی و کشتوکاڵی، کەرەستەی وێستگەی کارەبا، کەرەستەی بیناسازی، کاشی و سیرامیک، هەروەها بەرهەمی کانزا و پلاستیکی.
ناوبراو زیادی کرد: لەم ماوەیەدا (لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی سەرماوەز) کۆی گشتیی ترانزێتی کاڵاکان لە ڕێگەی مەرزی مێهرانەوە ٩١ هەزار و ٦٠٥ تەن بووە، هەروەها ژمارەی بارهەڵگرەکانی گواستنەوەی کەلوپەلی ترانزێت بۆ عێراق ٤ هەزار و ٥٤٢ بارهەڵگر بووە.
کەمەری زیادی کرد:دوای تەواو کردنی فۆرمالێتی گومرگی، بە تێکڕا نزیکەی 400 بارهەڵگر کە کەلوپەلی هەناردە و بازرگانی دەگوازنەوە ڕۆژانە لەم سنوورەوە هەناردەی عێراق دەکرێن.