وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، لەدیداری لەگەڵ ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان لەبەیژینگ، ڕایگەیاند، ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە هیچ وڵاتێک بتوانێت وەک پۆلیسی نێودەوڵەتی مامەڵە بکات، هەروەها هاوڕا نین لەگەڵ هیچ وڵاتێک کە بانگەشەی ئەوە بکات دادوەری نێودەوڵەتییە.
وانگ یی جەختی لەسەر پاراستنی سەروەری و ئاسایشی هەموو وڵاتان بەتەواوی بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان کردەوەتەوەو دەڵێت، تەنانەت ئەمریكاو دۆناڵد ترەمپیش وەك سەرۆكەكەی ناتوانێت كارێكی هاوشێوەی ڤەنزوێلا بكات.
ئاماژەی بەوەشکردوە،" چین بەتوندی دژی هەڕەشە یان بەکارهێنانی هێزە لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و سەپاندنی ئیرادەی وڵاتێک بەسەر وڵاتێکی دیکەدا".
وەزیرە چینیەكە، ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخی ئێستای نێودەوڵەتی بەزیادبونی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و هەروەها پەرەسەندنی فشارە تاکلایەنەکان خەریکە بەتەواوی ئاڵۆز دەبێت.
جەختی لەوەشکردوەتەوە، گۆڕانکاری لەناکاوی دۆخی ڤەنزوێلا سەرنجی بەرچاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ خۆی ڕاکێشاوە، بۆیە دەبینین کاردانەوەکان بەشێوەیەکی فراوان لەهەموو لایەکی جیهانەوە دەبینرێن و زۆرینەیان بە نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکاوە ناوی دەبەن.