لە یاری تۆپی باسکەدا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە. لەم یارییەدا کە مەدرید میوانداریی کرد، بارسا توانی لە یارییەکی زۆر نزیکدا بە ئەنجامی 105-100 لە میواندارەکەی بباتەوە.

بەم ئەنجامە یانەی بارسا کۆتایی بە دۆڕانی ٩ یارییان بەرامبەر ڕیال هێنا و هەروەها ژمارەی پێوانەیی ڕیاڵ مەدریدیان لە سەرکەوتنەکانی یەک لە دوای یەک لە یاریگای مۆڤیستار ئارێنا ڕاگرت.

چاڤی پاسکوال، ڕاهێنەری بارسێلۆنا دوای یارییەکە ڕایگەیاند: ئەم یارییەمان زیاتر بە ئاستی هێرشبەریمان بردەوە نەک بە بەرگریمان، زۆر ورد بووین و ئەمەش ڕێگەی پێداین کۆنتڕۆڵی ڕیتمی یارییەکە بکەین، بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئامانجی گەورەتر بەدەستبهێنین، پێویستە لە ڕووی بەرگرییەوە پێشکەوتنێکی زۆر بەدەستبهێنین.