لە ماوەی هەفتەی بیستەمی خولی نایابی ئینگلیزیدا، یانەی مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر یانەی لیدز یاریی کرد، کە بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوون کۆتایی هات، بەمەش شەیتانەکان بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ لە پلەی پێنجەمدان.
ڕوبێن ئەمۆریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای یارییەکە ڕایگەیاند: من هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی ببمە ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد نەک تەنها بژاردەیەکی کاتی، دەزانم ناوم کۆنتی و توخێل و مۆرینیۆ نییە، بەڵام بۆ ئێستا بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر یونایتدم.
دەشڵێت: "ئەم دۆخە یان بۆ ماوەی ١٨ مانگ بەردەوام دەبێت، یان تا ئەو کاتەی دەستەی کارگێڕی بڕیار دەدات گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات، من دەست لەکارەکەم ناکێشم، کارەکەم ئەنجام دەدەم تا کەسێکی تر دێت بۆ جێگرەوەم".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ڕێککەوتنەکە، ئەمە پڕۆژەیەکی 18 مانگەیە؛ دوای ئەوە هەموو شتێک کۆتایی دێت و جیا دەبینەوە، ڕێک ئەوە لە گرێبەستەکەدا هاتووە، کاری من تەنها ئەوە نییە کە بەڕێوەبەر بم.
ئەگەر هەندێک کەس نەتوانن بەرگەی فشاری ڕەخنەکان بگرن، وەک قسەکانی گاری نێڤڵ و ڕەخنەی بەردەوام لە هەموو شتێک، ڕەنگە یانەکە خۆی پێویستی بە گۆڕانکاری هەبێت.
من ئامادەم کە بەڕێوەبەری یانەی مانچستەر یونایتد بم، لەم 18 مانگەدا هەموو کەسێک لە دەزگای بەهرەمەندەوە تا بەڕێوەبەری وەرزشی دەبێت کاری خۆی بکات، نەک هەموو کەسێک ئامێری خۆی بژەنێت.
یاری داهاتووی یونایتد لە هەفتەی ٢١ی خولی ئینگلیزیدا بەرامبەر بێرنلی کە لە پلەی ١٩ی خولەکەدایە بەڕێوەدەچێت.