وەزارەتی بازرگانی عێراق، سێشەممە ٦ی کانونی دووەم، ڕایگەیاند'' هەرێمی کوردستان بڕی ١١٧ ملیار دیناری پارەی بەشەخۆراکی ساڵانی ٢٠٠٣ تاوەکو ٢٠٢٢ی ڕادەستی بەغداد نەکردووە.''
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا بەهۆی ئەو کێشەیەوە بەغدا ناردنی بەشەخۆراکی مانگانەی بۆ هەرێم ڕاگرت.
لەلای خۆشیەوە، هاوکار کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی و کەلوپەلی خۆراک لە سلێمانی دەڵێت'' لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەداین و بەم زووانە چارەسەر دەکرێت.''
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆی ١٢ بەشەخۆراکی ساڵانە، تاوەکو ئێستا ٧ بۆ ٨ بەشەخۆراک بەتەواوی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.