جام کوردی- بەپێی سەرچاوه زایۆنیەکان، ساڵی ٢٠٢٥ له ڕووی ژمارەی ئەو سەربازانەی کە کۆتاییان به ژیانی خۆیان هێنا، خراپترین ساڵ بوو بۆ سوپای ڕژیم.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ئاماری زایۆنیستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ساڵی ٢٠٢٥ بە گشتی ٢٢ سەربازی زایۆنی خۆیان کوشتووە کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەیە لە دوای ساڵی ٢٠١٥ کە ٢٨ سەربازی زایۆنی خۆیان کوشتووە. ئەم ئامارانە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە دەیەی پێش شەڕی غەززە ساڵانە ١٢ سەرباز لە سوپای داگیرکەر خۆیان کوشتووە.
ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەفسەرێکی سەربازی فەرمی ڕژێم و نۆ یەدەگ و 12 سەرباز لە ساڵی 2025دا خۆیان کوشتووە، لەو ژمارەیە 12 کەسیان لە یەکەکانی شەڕ و 5 کەس لە یەکەکانی پشتیوانی و 5 کەس لە یەکە ناشەڕییەکان بوون.
هەروەها 14 کەیس له خۆکوشتنەکان له دەرەوەی بنکه سەربازییەکان، 8 کەیس له بنکه سەربازییەکان ڕوویانداوه و 5 کەس لەو کەسانەش فایلیان له بەشه دەروونییه سەربازییەکانی ڕژیم هەبووە.
ئامارەکان دەریدەخەن ڕێژەی خۆکوشتن لە سوپای ڕژێمی داگیرکەردا زیادی کردووە، چونکە ئەم ڕێژەیە لە ماوەی ٣ دەیەی ڕابردوودا ساڵانە لە نێوان ٥٠ بۆ ٧٠ سەرباز بووە. لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ٢٠١١ ساڵانە لە نێوان ٢٦ بۆ ٢٨ سەرباز خۆیان کوشتووە و ئەم ژمارەیەش لە ساڵی ٢٠١٧ گەیشتووەتە ١٦ سەرباز، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨دا ٩ سەرباز خۆیان کوشتووە و لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا کۆتایی ئەمساڵ ٧ سەربازی ڕژێم خۆیان کوشتووە و ئەم ژمارەیە بۆ ساڵانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بەڕیز ٢١ و ٢٢ بووە.