بەپێی ڕاپۆرتی ڕووسیا تودەی، لێکۆڵینەوەی زانستی لە ناوچە داگیرکراوەکان بەرەوڕووی قەیرانێکی بێ وێنە بووەتەوە و هەندێک لە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژێمی زایۆنی لە لێواری داڕمانی زانستیدایە. شارەزایان پێیان وایە ئەم دۆخە دەرئەنجامی تێکەڵەیەک لە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان و کەمبوونەوەی وەبەرهێنان و ڕۆیشتنی نوخبەی زانستییە.
بەپێی راپۆرتێکی سەنتەرێک بە ناوی «ئەکادیمیای زانستەکانی ئیسرائیل» وەبەرهێنانی ڕژێمی ئیسرائیل لە توێژینەوە و پەرەپێدانی ئەکادیمیدا لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەردەوام کەمیکردووە؛ لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٣، ئەم وەبەرهێنانانە بە ڕێژەی ٤% کەمیکردووە، لە کاتێکدا تێکڕای وەبەرهێنان لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) بە ڕێژەی ٢٠% لە هەمان ماوەی ساڵدا زیادیکردووە.
دەیڤید هارێل، سەرۆکی ئەم ئەکادیمیایە، ئاماژەی بەم قەیرانە لە کۆڕە زانستییەکانی ڕێژیم کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل ئێستا بووەتە دامەزراوەیەکی ڕەتکراوە و گۆشەگیری نێودەوڵەتی لە بواری توێژینەوەی زانستیدا.
هەروەها بەردەوامی شەڕی سێ ساڵە و پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییە لەدژی کەرتی غەززە، قەیرانەکەی زیاتر کردووە. ئەم دۆخە بووەتە هۆی ڕاگرتنی زۆرێک لە کۆڕ و بەرنامەکانی توێژینەوەی نێودەوڵەتی، لەوانەش پاڵپشتی دارایی لە بەرنامەی «ئاسۆی ئەوروپا» و توێژەرانی ناوخۆیی ڕووبەڕووی کەمی سەرچاوەی دارایی ببنەوە.
هەروەها لەم ڕاپۆرتەدا ئەوە دەردەخات کە کۆچی نوخبە زانستییەکان بۆ دەرەوەی وڵات و کەمبوونەوەی بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکاندا مەترسییەکی جددی لەسەر ئایندەی لێکۆڵینەوەی زانستی لە ڕژێمی ئیسرائیل دروست دەکات. لە هەمان کاتدا توێژەرانی زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان زۆرترین زیانیان پێدەگات بەهۆی سنووردارکردنی هاوکاری نێودەوڵەتییەوە.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە درێژەدان بەم ڕەوتە بەبێ کردەوەی دەستبەجێ لێکەوتەی درێژخایەن و قەرەبوو نەکراوەی دەبێت و پێگەی زانستی و نێودەوڵەتیی ڕژێمی ئیسرائیل بە توندی لاواز دەکات.
ئەم قەیرانە جگە لە دەرئەنجامە ناوخۆییەکانی، ڕەنگدانەوەی گۆشەگیریی نێودەوڵەتی ڕژێمی ئیسرائیلە بە هۆی سیاسەت و کردەوەکانی دژ بە گەلی فەلەستین.