‏کوتلەی سادیقون کە "قەیز خەزعەلی" سەرۆکایەتی دەکات، شاندێکی ناردە هەرێمی کوردستان٫ سەرەتا هاتنە دەباشان و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆبونەوە، ئەمڕۆش لەچوارچێوەی هەوڵەکانیان گەیشتنە پیرمام و لەگەڵ فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی کۆبونەوە.

‏بەگوێرەی میدیای فەرمی ئەو کوتلەیە، سەردانەکە بۆ توانەوەی بەستەڵەکی نێوان یەکێتی و پارتیە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.