لە کاتێکدا ئەکادیمیای ئیستقلال لە ئێستادا لەلایەن مەسعوود ئێقبالی بەڕێوەدەبرێت، بەڵام بژاردەکان بۆ هەڵبژاردنی بەڕێوەبەری نوێی تیپە شینەکان وروژێنراون.

بەپێی دوایین بەدواداچوون، عەلی تاجرنیا، بەڕێوەبەری ئیستقلال، پێشنیاری بەڕێوەبردنی ئەکادیمیاکەی پێشکەش بە جەواد زەرینچە پێشەنگی دێرینی بەناوبانگی ئیستقلال کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ناوی ئاراش بۆرهانی و هەندێک کەسایەتی دیکەش وەک کاندیدی ئەگەری بۆ ئەم پۆستە بەرز کراوەتەوە. بەڵام وەک بیستمان تا ئێستا هیچ دانوستانێک لە نێوان بەڕێوەبەرانی یانەکە و گۆڵکاری پێشووی ئیستقلال نەکراوە، ئەمەش وا دەردەخات کە زەرینچە لە ئێستادا جددیترین بژاردەیە بۆ جێگرتنەوەی عەلیرەزا ئەسەدی.