گواستنەوەی ژائۆ کانسێلۆ بە خواستن لە یانەی ئەلهیلالەوە بۆ بەرشەلۆنە ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ڕۆمانۆوە پشتڕاستکرایەوە بۆ ئەوەی بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلکورە چوارگۆشەی سەوز شاهیدی "یەکلایانەترین گرێبەست" بێت.

یانەی ئەلهیلال ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە کە لە گیرفانی خۆیەوە 70%ی مووچەی کانسێلۆ بۆ گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە بدات.

ئەلهیلال لە هاوینی 2024 کانسێلۆی لە یانەی مانچستەر سیتی ڕاکێشا بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی هەمیشەیی و گرێبەستێکی سێ ساڵەی لەگەڵ واژۆ کرد (تا ساڵی 2027) بە مووچەی 16 ملیۆن یۆرۆ.

ئێستا بەگوێرەی ئەلکورە، بەرشەلۆنە تەنها 30%ی مووچەی کانسێلۆ دەدات و یاریزانەکەش بە جۆرێک لە جۆرەکان بە پارەی سعودیە یاری بۆ یانە ئیسپانییەکە دەکات.

ئەلهیلال نەک هەر 60 ملیۆن دۆلاری لەم گواستنەوەیەدا لەدەستداوە، بەڵکو ڕازی بووە زۆربەی مووچەی ئەو یاریزانە بدات بۆ ئەوەی "سەیرترین گرێبەستی تۆپی پێ" بەناوی ئەوەوە تۆمار بکات.