یەکێتی تۆپی سەرمێزی ئاسیا ڕایگەیاند کە چوار یاریزانی تێنیسی ئێرانی بۆ جامی ئاسیا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە و نوێنەرایەتی ئێران دەکەن لە یەکێک لە کێبڕکێ بەناوبانگەکانی کیشوەرەکەدا.
نەوشاد عالەمیان، یەکەم وەرزشکاری ئێرانی لە ڕیزبەندی جیهانی و خاوەن پلەی ٨٨ی جیهان، بنیامین فەرەجی، دووەم وەرزشکاری ئێرانی لە ڕیزبەندییەکەدا و خاوەن پلەی ١٤٥ی جیهان، لەگەڵ نێدا شەهسەواری کاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی ژنانی ئێران و پلەی ١٣٤ی جیهان و شیما سەفایی، ١٦٧هەمین باشترین یاریزانی تێنسی سەر مێز لە ساڵی ٢٠١٩ی جیهاندا، ئیزنی بەشداری بۆ جامی ئاسیایان بەدەستهێناوە و لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا گەشت بۆ چین دەکەن بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکە.
بە گشتی بڕی ٤٠٠ هەزار دۆلار وەک خەڵات دەبەخشرێتە وەرزشوانانی بەشداربووی پاڵەوانێتییە.
پاڵەوانێتی تۆپی سەر مێزی جامی ئاسیا لە ١٣ تا ١٧ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە شاری هایکۆی چین و لە نێوان باشترین یاریزانانی پینگ پۆنگ لە کیشوەری کۆندا بەڕێوەدەچێت.