کامیار جەمشیدی بریکاری فەرهەنگی کومیتەی فریاگوزاری وتی: ئەم ڕێکخراوە پاڵپشتە، لە ئێستادا پشتیوانی لە ٨٨٠ بلیمەت و بەهرەدارە باڵاکان لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەکات و زیاتر لە ٦ ملیارد تمەنی بۆ پشتیوانی ئەو کەسانە تەرخان کردووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: لەو بڕە پارەیە، 3 ملیار تمەن وەکو بەخشین تەرخانکراوە، کە دەخرێتە سەر حسابی بلیمەت و بەهرەدارەکان، هەروەها 3 ملیار تمەنی دیکەش وەک ئاسانکارییەکی و قەرز تەرخان کراوە بۆیان.
بریکاری بەڕێوەبەری فەرهەنگی کۆمیتەی فریاگوزاری پارێزگای کرماشان بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ئەم پاڵپشتییانە ڕایگەیاند: دانی یارمەتییەکان و ئیمکاناتی قەرزولحەسەنە ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت لە دابینکردنی پێداویستییەکانی پەروەردەیی، لێکۆڵینەوە و بژێوی بلیمەت و بنەمای بەهێزکردن و گەشەسەندنی بەهرەکانیان.
جەمشیدی بە ئاماژەدان بەوەی کە ئاستی بلیمەتی تاکەکانی پاڵپشتیکراو لەلایەن ئەم دامەزراوەیەوە پشتڕاستکراوەتەوە و لە بوارەکانی زانست، توێژینەوە، وەرزش و بوارەکانی تردا، وتیشی: یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی کومیتەی فریاگوزاری وەبەرهێنانی ئامانجدارە لە سەرمایەی مرۆیی و پشتیوانی ماڵی و مەعنەوی بۆ بەهرەمەندە باڵاکان.