بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەندازیار "ڕەزا قوبادی مێهر" بە ئاماژەدان بە یەکەمین مۆڵەتی چالاکیی ئابووری لە ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، لە کۆڕی کۆمەڵێک پەیامنێردا زیادی کرد: ئەم مۆڵەتە دراوە بە کۆمپانیای بەرهەمهێنان و بازرگانی نەخل پلاست ئەلوەند کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەری پرێفۆرمە.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ئەم مۆڵەتە، وەک یەکەم مۆڵەتی چالاکیی ئابووری لە ناوچەی ئازادی قەسری شیرین، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەستپێکردنی ڕەسمی بەرهەمهێنان و چالاکییە بازرگانییەکان و خۆشگوزەرانی ئابوری ناوچەکە.

بەڕێوەبەری گشتی ناوچەی ئازادی قەسر شیرین، بە بەرز نرخاندنی هەوڵەکانی د.نادر نادری، ئەندامی هەڵبژێردراوی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی و جێگری بەڕێوەبەری بۆ گەشەپێدانی ئابووری ڕێکخراوەکە، زیادی کرد: هەروەها هەوڵ و هاوکاری کارمەندانی کەرتی ئابووری و ڕێکخراوی ناوچەی ئازادی قەسری شیرین بەرز دەنرخێنین کە کار بۆ خێراکردنی پڕۆسەی کارگێڕی و جێبەجێکاری دەکەن.

قوبادی ئاماژەی بەوەدا: دەرکردنی ئەم مۆڵەتە ئومێدبەخشە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان، پەرەپێدانی بەرهەمهێنان، و دروستکردنی هەلی کارێکی بەردەوام لە ناوچەی ئازادی قەسری شیریندا.