لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی تۆپی پێی ئەرجەنتینی، شەوی ڕابردوو لە دوایین چاوپێکەوتنیدا هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکەیانی لە مۆندیالی 2022دا ئاشکرا کرد و بە "دۆڕان بەرامبەر سعودیە" ناوی برد.

خاوەنی هەشت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بە بردنەوەی مۆندیال، تەلیسمی شکستهێنانی، لە ژیانی تۆپی پێیدا شکاند.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە یەکەم یاری خۆیدا لە مۆندیالی 2022دا ڕووبەڕووی سعودیە بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک دۆڕا تا لە سەرەتای گەشتەکەدا ڕووبەڕووی شۆکێکی گەورە ببێتەوە.

مێسی دەڵێت "دوای دۆڕاندنەکەمان بەرامبەر سعودیە، ڕۆژێک پشوومان هەبوو، کەس لە کەمپی هەڵبژاردەی نیشتمانی نەمایەوە، هەمووان دەچوونە لای خێزانەکانیان، بەڵام من لەگەڵ دی پاوڵ وێران بووین و لەوێ ماینەوە".

ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە جەختی لەوە کردەوە کە "دۆڕاندنەکە بەرامبەر سعوودیە وەک زلەیەکی سەخت بوو. "ئەوە ئێمەی لە خەو هەڵساند، بەڵام ئەم دۆڕاندنە وایکردین بەهێزتر و وریاتر بین و لە کۆتاییدا بووین بە پاڵەوان".