کەناڵی CNBCی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، سەرۆکی کاتیی ڤێنزوێلا 30 بۆ 50 ملیۆن بەرمیل نەوت، لە بەرامبەر رزگارکردنی خەڵکی ڤێنزوێلا لە دەستی نیکۆلاس مادورۆ رادەستی ئەمریکا دەکات.
لای خۆیشیەوە دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “ئەو نەوتە لە بازاڕەکان دەفرۆشین، منیش وەک سەرۆکی ئەمریکا، کۆنتڕۆڵی قازانجی فرۆشتنی ئەو نەوتە دەکەم، تاوەکو دڵنیاببمەوە کە بە سوودی خەڵکی ڤێنزوێلا و ئەمریکا فرۆشراوە!”
ئەم قسانەی ترەمپ، پاش سێ رۆژ لە دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤێنزوێلا و هاوسەرەکەی، لە کاراکاس دێت بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر.