بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیحسان ئەمیری ڕایگەیاند کە نەورۆز و ڕێوڕەسمی ئاگری نەورۆز بە ناوی کرماشان لە لیستی میراتی نامەعنەوی وڵاتدا تۆمار کراوە وتی: پلاندانان لە کاتی خۆیدا، پێدانی مۆڵەت لەلایەن پارێزگارەوە و ڕێکخستنی گروپە جەماوەرییەکان بە پێی میراتی فەرهەنگی دەتوانێت شەپۆلێکی گەورەی گەشتیارانی وڵاتی ناوخۆیی و دراوسێ بۆ ئەو پارێزگایە ڕابکێشێت.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە ڕۆڵی ئاهەنگە ئائیینەکان لە خۆشگوزەرانی ئابووریی پارێزگاکەدا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی بۆنەی نەورۆز لە چەند خاڵێکی دیاری پارێزگاکە دەبێتە هۆی خۆشگوزەرانی هۆتێلەکان، هاوینەهەواری گەشتیاری، ئاژانسەکان، چێشتخانەکان، و زنجیرەی گەشتیاری.
بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێبەرانی گەشتیاری کرماشان ڕەخنەی لە دۆخی ئێستای ئەم ناوچەیە گرت و وتی: گەشتیاری کرماشان باش نییە و ڕوانگەی ئەمنی و یاسای توند و نەبوونی هەماهەنگی نێوان دەزگاکان بوونەتە بەربەستی سەرەکی لە بەردەم بەڕێوەچوونی بۆنە گەشتیارییەکاندا.
عامری دواجار خوازیاری دیدارێکی ڕاستەوخۆی پارێزگار و چالاکانی گەشتیاری و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و تێوەگلانی پیشەسازییە گەورەکان لە وەبەرهێنانی گەشتیاری و پەرەپێدانی ساڵنامەیەکی یەکگرتووی ڕووداوەکان، جەختی لەوە کردەوە: بەبێ ئیرادەی جەماوەر، گەشتوگوزاری کرماشان لە وەستان دەرناچێت.