بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی شەهاب، یەکێتی ئەورووپا لە بەیاننامەیەکدا داوای لە کابینەی ڕژێمی زایۆنی کرد کە چاکسازی لە یاسای تۆمارکردنی ڕێکخراوە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکان بکات، چونکە ئەم یاسایە ڕێگرە لە چالاکییە مرۆییەکانی ئەم ڕێکخراوانە لە غەززە.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەم یاسایە مەترسییە بۆ بەردەوامیدان بە گەیاندنی یارمەتییە گرنگەکان بۆ هاوڵاتیانی سڤیل و هۆشداری دا کە ڕێگرییەکان لەوانەیە ڕێکخراوە مرۆییەکان ناچار بکات خاکی فەلەستین جێبهێڵن.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، دەرچوونی ڕێکخراوەکان دەبێتە هۆی وەستاندنی پێشکەشکردنی یارمەتییە بنەڕەتییەکان وەک خۆراک، دەرمان، ئاو و پەناگە بۆ خەڵکی غەززە.
یەکێتی ئەورووپا ئاماژەی بەوەدا کە پێداویستییە مرۆییەکان لە غەززە و کەناری ڕۆژئاوا گەیشتوونەتە بەرزترین ئاستی خۆیان، داوای کردنەوەی دەروازەکان و دڵنیابوون لە دەستڕاگەیشتنی سەلامەت و بەربڵاو بە یارمەتییە مرۆییە خێراکان کرد.
ئەم یەکێتییە داوای لابردنی هەموو کۆتوبەندەکانی بەردەم چالاکییەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و ڕایگەیاند کە بەردەوامبوونی کۆتوبەندەکان لەگەڵ دۆخی زستان و خراپبوونی ژێرخانەکان، ئازارەکانی هاوڵاتیانی سڤیل زیاتر دەکات.