پێنج شەممە، ٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە شەوی ڕابردووشدا بۆردومانەکان بۆ سەر هاوڵاتیان و ماڵەکانیان چڕتر کراوەتەوە و تانک و زرێپۆشی زیاتر ڕاوانەکراون و گەمارۆ بۆ سەر گەڕەکەکان توندتر کراوەتەوە و کارەبایان بڕیوە و ڕێگری لە چوونی خۆراک و دەرمان بۆ هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە دەکەن.
ئاسایشی حەلەب جەخت دەکاتەوە لەوەی دۆخەکە بەرەو مەترسیدارتر دەڕوات لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکان و گروپە چەکدارەکانی سەر بە سوریاش بە پێشێلکاری ڕێکەوتنی ١نیسان دەزانن.
لە ڕۆژی سێ شەمەوە، ٦ کانوونی دووەم، بە پێی زانیارییەکان لەو دوو گەڕەکەدا کە ڕێژەی دانیشتوانەکەی ٢٠٠ هەزار کەسە لە ٨٠٪ ـیان کوردن و بەشێکی زۆریان ئاوارەی عەفرینن.