ڕفاندنی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی ڤەنزوێلا لەلایەن حکومەتی ئەمریکاوە بووەتە هۆی ئەوەی کە ماڵپەڕی موندیاریۆی شیلی هێرش بکاتە سەر فیفا بەهۆی دوو لایەنەبوونی پێوەرەکانی لە مامەڵە نەکردن لەگەڵ ئەمریکادا.

فیفا دوای شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەستبەجێ هەڵبژاردەی تۆپی پێی ڕووسیای لە مۆندیالی 2022دا بەیکۆت کرد.

ئەم کارە نایاساییەی ترەمپ بەرامبەر سەرۆکی وڵاتێک و بۆردومانی شەوانە بۆ کاراکاس وایکردووە زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فەزای سوشیاڵ میدیا داوا بکەن میوانداریکردنی مۆندیال لە ئەمریکا یان لانی کەم هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە مۆندیالدا بایکۆت بکرێت.

میدیاکانی ئەمریکای باشوور دەنووسن، فیفا لە هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر ڤەنزوێلا "ستانداردی دوولایەنە"ی پەیڕەو کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی موندیاریۆ، باشترین ڕێگە بۆ فشارخستنە سەر فیفا، بایکۆتی مۆندیالی 2026یە بۆ ئەوەی فشار بخاتە سەر ئەم دامەزراوەیە بەهۆی ڕێبازە سیاسییەکەیەوە.