بەپێی ڕاپۆرتی گوڤاری رۆلۆ، سعودیە "40 ملیۆن یۆرۆ"ی داوە بۆ میوانداریکردنی جامی سوپەری ئیسپانیای 2026.
ئەو پارەیەی سعودیە بۆ بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکەدا بە ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەدات، دوو ئەوەندەی داهاتی ئەم دوو یانەیەیە کە لە بەشداریکردن لە یارییەکی دۆستانەدا بەدەستی دەهێنن.
سعودیە پێشتر گرێبەستێکی 10 ساڵەی لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا واژۆکردبوو بۆ میوانداریکردنی جامی سوپەری ئیسپانیا لەو وڵاتەدا، ئەمەش مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا بەهۆی بەرزی ژمارەکەیەوە.
ئەمشەو یارییەکانی جامی سوپەر دەستپێدەکات و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی بلبائو دەبێتەوە.
بڵاوکراوە ئیسپانییەکە باس لەوە دەکات کە نیوەی ئەم ژمارە فەلەکییە واتە 20 ملیۆن یۆرۆ پشکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایە وەک لایەنی گرێبەست لەگەڵ سعودییەکان.
بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕیلێڤێ، هەریەکە لە بەرشەلۆنە و ڕیال مەدرید 6 ملیۆن یۆرۆ و ئەتلەتیک مەدرید 2 ملیۆن یۆرۆ و بلبائو 850 هەزار یۆرۆ دەخەنە گیرفانی خۆیانەوە. براوەی جامی سوپەر دوو ملیۆن یۆرۆ و پلەی دووەم یەک ملیۆن و 400 هەزار یۆرۆ و دوو تیپەکەی تر هەریەکەیان 850 هەزار یۆرۆی دیکە وەردەگرن.