بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەرۆژئاوای کوردستانەوە ئاشکراکراون، لەئەنجامی لێکتێگەیشتنەکەی هەسەدە و دیمەشق، هێزەکانی سوریای دیموکرات له شوێنەکانی ئێستای خۆیاندا دەمێننەوه و چەکدارانی سوریا بۆ چەند کۆمەترێک دەکشێنەوە، بۆ ئەوەی ناوچەیەکی ئارامی لەنێوان هەردوو هێزەکە دروستبکرێت.

هەر بەپێی ئەو زانیارییانە، ئەمریکا داوای كردوە  ‌هێزەکانی سوریا بە دوری 10 کیلۆمەتر بكشێنەوە، بەڵام تاکو ئێستا دیمەشق ئەو داوایەی ئەمریکا رەتدەکاتەوە و دەیەوێت تەنها  پێنج کیلۆمەتر بکشێتەوە.

لەبارەی کەرتی وزەوە، هەردولا رێکەوتون کە 70%ی نەوتی پارێزگای حەسەکە بۆ پارێزگاکە بمێنێتەوە و 30%ی نەوتەکە دەگوازرێتەوە بۆ دیمەشق.

سەبارەت بە دەروازە سنورییەکانیش، تەنها بەشێک لە کارمەندانی ئاسایشی ناوخۆ رێگەیان پێدەدرێت بچنە ناو بۆ دەروازە سنورییەکان و دامەزراوە گشتییەکان و فڕۆکەخانە