دەقی ڕاگەیەندراوی نووری مالیکی:
ئێمە بە توندی دژی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەوەستینەوە، و بە پێشێلکارییەک بۆ سەروەریی وڵات و دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری "چوارچێوەی هەماهەنگی" (الإطار التنسيقي) بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دادەنێین.
وتیشی" زمانی گفتوگۆ لە نێوان دەوڵەتەکاندا، تەنیا بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن، نەک پەنابردن بۆ زمانی فەرزکردنی داواکاری و هەڕەشە.
لە سۆنگەی ڕێزگرتنم بۆ ئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، بەردەوام دەبم لە کارکردن تاوەکو گەیشتن بە ئەنجام، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.
نوری مالیکی
چوارشەممە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
٨ی شەعبانی ١٤٤٧ کۆچی