وردەکاری بڕیارەکە
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە فەرمی "مەنع"ـی کۆتایی و هەمیشەیی خستە سەر ٣٢ بەرهەمی هەرێمی کوردستان.
بەپێی بڕیارەکە، هیچ بەڵگەنامە و نووسراوێک سوودی نابێت و ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئەم بەرهەمانە نادرێت بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق.
ئەو بەرهەمانەی کەوتنە ژێر "گەمارۆ"کەوە کامانەن؟ لیستەکە فراوانە و بەشێکی زۆری بازاڕی هەرێم پەک دەخات، لەوانە:
• میوەکان: ترێ، هەنار، سێو، مانگۆ، جوافە و مزرەمەنییەکان.
• نەمام و ڕووەک: نەمامی زەیتون و چەندین جۆری دیکە.
• بەرهەمی ئاژەڵی: هێلکە، پرۆتینی ئاژەڵی، قیمە، و تەنانەت ئەسپ
• سەوزە: پەتاتە و باینجان و تەماتە (بە پاساوی پاراستنی بەرهەمی بەسرە)
بەغداد لەژێر ناوی "ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی" و "پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ"، ئەم گەمارۆیەی سەپاندووە، بەڵام قەبارەی قەدەغەکە پرسیاری گەورە لەسەر ئامانجە ڕاستەقینەکەی دروست دەکات.