بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەمیدڕەزا کەرەمی ڕایگەیاند کە لە سەرەتای شەڕی سەپێندراوی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕێوشوێنی پێویست لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە گیرایەبەر و بازگەکان چالاک کران و هەندێک کەس دەستگیر کران کە بانگەشەیان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران کردبوو.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لەو چوارچێوەیەدا ١١٥ کەس دەستگیر کران کە تاوانەکانیان جیاوازە، بەڵام زۆربەیان بانگەشەیان لە دژی کۆماری ئیسلامی کردبوو.

کەرەمی ڕایگەیاند کە کەسێکی ئەورووپیش بە تاوانی سیخوڕی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستگیر کراوە کە ڕادەستی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کراوە./.