سەدرەدین قوبانچی، ئیمام جومعەی نەجەف، لە وتارێکدا بە تڕەمپی بە"بێ ئەدەب" ناو بردو و هۆشداریی توندی دایە کە عێراق زەلیلبوون و مامەڵەی "مانگای شیردەر" قبوڵ ناکات. قوبانچی ڕایگەیاند کە فشارەکانی ئەمریکا دژی کاندیدکردنی نووری مالیکی تاقیکردنەوەیەکە بۆ سەروەریی نیشتمانی و پێویستە چوارچێوەی هەماهەنگی ئیرادەی خۆی نەشکێنێت. ناوبراو جەختیشی کردەوە کە هەڕەشەکان بۆ سەر ئێران شکستیان هێناوە و ئەو وڵاتە لەسەر پێی خۆی دەمێنێتەوە. ئەم لێدوانانە ئاماژەن بۆ قووڵبوونەوەی ململانێی لایەنە شیعەکان و ئیدارەی ترەمپ و گواستنەوەی کێشە سیاسییەکان بۆ نێو کایەی ئایینی.
ئیمام جومعەی نەجەف: عێراق زەلیلبوون و مامەڵەی "مانگای شیردەر" قبوڵ ناکات
جام کوردی - دوێنێ لە وتاری هەفتانەیدا لە شاری نەجەی پیرۆز، سەدرەدین قوبانچی هێرشی توندی کردە سەر دۆناڵ تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا.
January 31, 2026