پاشان وتی" لە دنیای ئەمڕۆدا کاری سیاسی و دیبلۆماسی و دروستکردنی لۆبی، بەھێزترە لە کارتی جەنگ و شەڕ، بۆیە کاتێک لە ناوچەکە کێشەیەک دروست ئەبێ ئەمریکا پێویستی بە کوردە شەڕی بۆ بکات، ئەوەش بە مەبەستی فشار خستنە سەر نەیارەکانیەتی،
ئاماژەی بەوەشدا ھەرکاتێک ئەمریکا بە کورد بڵێ" شەڕ بکە، شەڕی بۆ ئەکات بە بێ ئەوەی دەستکەوتی سیاسی و جوگرافی و تەنانەت سیادیش وەربگرێت لە بەرامبەردا،
بە قسەی دکتۆر غالب ئەم جۆرە ھەڵوێستە نیشانی ئەدات، کە سەرکردەکانی کورد، ھەژاری فیکرو ئایدۆلۆژیان و ھەر لە سەر قەوانە کۆنەکەی سەدەی رابردوون،
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی ھەڵوێست وتی" ھەڵکەوتەی جوگرافیای ناوچەکانی کورد لە سەر دەریا نیە تا دەوڵەتانی ناوچەکە پێویستیان بە کورد ھەبێ، بەڵام وایان تێگەیاندووین کە" دەوڵەتانی رۆژئاوا لەگەڵمانن، بەڵام بە پێچەوانەوە دەرکەوت وا نیەو ھەمووی کەش و فش دەرچوو،
ئەو پەر لەمانتارە کوردەی عێراق وتی" لە ھیچ قۆناغێکدا دەوڵەتانی رۆژئاوامان نەبینیوە لەگەڵ کورد بن، بەڵکو ئەگەر لە ناوچەیەکی بچوک لەگەڵ کورد بوو بن، لە بەر ئەوە بووە موزایەدەمان بە سەرەوە بکەن لە دژی نەیارەکانمان،
بۆیە پێویستە کار بکەین لەگەڵ ئەوانەی لە ناوچەکەدان ھاوکاربین، تەبابین، پێکەوە بژین بە تایبەتی لەو وڵاتەی کە تیایداین،
بۆ نمونە" ئێمە لە عێرقدا بە پێی دەستوورلە فیدراڵیش زیاترمان پێدراوە، نابینن ئێمە ئالای تایبەت بە خۆمان ھەیە، پەرلەمانمان ھەیە، ئەنجومەنی وەزیرانمان ھەیە، داھاتی خۆمان بۆ خۆمانە، تەنانەت لە گەڕاندنەوەی داھاتدا چاوپۆشیمان لێ ئەکرێت،
لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا دکتۆر غالب وتی" لە ھەندێک بڕگەی دەستوری عێراقدا ھاتووە"
ئەبێ ھەرێم ١٠٠% داھات بگەڕێنێتەوە بۆ دارایی، بەڵام عێراق بە گەڕاندنەوەی نیوەی داھاتیش رازییەو ئەمانە ھەمووی چاو پۆشیە، تەنانەت نەتەوەی کوردو زمانەکەی لە دەستوردا دووەم نیە، بەڵکو یەکسانە لە ھەموو شتێکدا ھاوشێوەو شان بە شانی عەرەب و زمانەکەیەتی،
تەنانەت نمونەی بە سنوور ھێنایەوەو وتی" سنوور سنووری خۆمانە، یەک سەربازی عەرەبی عێراقی بوونی نیە لە ھەرێمی کوردستان،
ھەمو ئەمانە پێویستە نەک ھەر بیپارێزین، بەڵکو پێویستە پەرە بە تەواوی پەیوەندییەکان بدەین لە ھەموو سێکتەرەکاندا، بەڵام بە پێچەوانەوە تۆ بێیت ھەموو رۆژێک گرفتێکی نوێ دروست کەیت، ئەمە کەی سیاسەتە ؟
ئەمە کەی پێکەوە ژیانە،
لە بری ئەوەی تۆ زیاتر رێز لەو پەیوەندییانە بگریت تا ئەو زیاتر چاوپۆشیت لێ بکات و فرسەتی زیاترت بداتێ.
لە بەرامبەردا کورد لەگەڵ ئەم عێراقە باش نابێ کە لە مافی خۆی زیاتری پێداوە،
بەڵام سەیر لەوەدایە، کورد پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا باش ئەکات، کە خاکەکەی پێ تەسلیم ئەکاتەوە، رۆڵەکانی بە ناوی شەڕی داعشەوە پێ ئەدات بە کوشت؟
بۆیە من ئەپرسم؟
ئەم دوانە کامەیان راستە ؟
لە ھەمووی سەیرتر ئەوە بوو، حیزب و سەرکردەمان ھەبوو، کاتێک داعش نزیکی ھەولێر بویەوە، ئەیان وت"
ئێمە ئێستا دراوسێیەکی تازەمان ھەیە، لە بری ئەوەی بڵێن" ئەمانە ، ھاتوون دژمان وەستاوەنەتەوە، ھاتوون خاکی ھەرێم و عێراق داگیر بکەن،
بۆیە ئەو ئەندامە کوردەی پەرلەمانی عێراق وتی" ھێشتا کورد چاوەڕێیە بەرامبەرەکەی کاردانەوەی خراپی نەبی ؟ لە نێوان کوردو پێکھاتەکانی تری عێراقدا رق و کینە دروست نەبێت ؟
لە درێژەی چاوپێکەوتنەکەیدا دکتۆر غالب محەممەد وتی" ئەو بێ متمانەییەی ئەمریکا بە کورد ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، ئێمە لە ھەرێمی کوردستان، خاوەنی ئیدارەیەکی سەرکەوتوو نین، تەنانەت گەندەڵییەکان ئەوەندە زۆر بووە ئەمریکاش لێمان بێزارە،
نھێنی درێژەدانی پارێگاری ئەمریکا لە کورد تا ئەمڕۆ، ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەمریکا کوردی کردووەتە وەرەقەی فشار لە سەر حەشدی شەعبی و ھاوسەنگی پێ راگرتووە ،
بۆیە دکتۆر غالب تەئکیدی کردەوە ئەگەر رۆژێک ئەمریکا لەگەڵ حەشدی شەعبی کێشەی نەمێنی، ئەوا کۆتایی ئەھێنێ لە  پارێزگاری کردنمان،
ئەو نمونەی ھێنایەوەو وتی" ئەگەر کەسێکی وەک شەرع بھێنێت لە بەغدا داینێت، من لە تۆ ئەپرسم" ئایا وەک چۆن کوردانی رۆژئاڤای فرۆشت، ئێمەش نافرۆشێت؟
لە بەر ئەوە ئەمریکا لەگەڵ ئێمە نیە لە بەر ئەوەی بێ لایەنین، یان ئۆپۆزسیۆنی کوردیمان ھەیە دژ بە یەکێتی و پارتی،

چونکە" لە ٢٠٢١ ئێمە ژمارەیەک کاندیدبووین، لە ھەرێم، خۆمان ھەڵبژارد وەک سەربەخۆ، بەڵام کاتێک ئەمریکا زانی دەرچوونی ئێمە  وەک سەربەخۆکان دژی پرۆژەی پارتیە، نەیھێشت یەک بەربژێری سەربەخۆ دەرچێت،
ئەمە بۆ ؟
لە بەر ئەوە ئەمریکا نەیئەویست ئۆپۆزسیۆن دەربچێت دژایەتی پارتی بکات،
بەڵام سەیر لەوەدا بوو ھەر ھەمان ساڵ و لە ھەمان ھەڵبژاردن، لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق، نزیکەی (٤٠) بەرپژێری سەربەخۆ دەرچوون،
ئەوەیان بۆ ؟
لە بەر ئەوە ئەوانە لە دژی ھێزە شیعەکان بەکاریان ئەھێنا،
لە کۆتاییدا غالب محەممەد پەرلەمانتار لە عێراق وتی" ئەبێ ئێمەی کورد بزانین چۆن ئیدارەی ململانێکان ئەدەین، چۆن کارتەکانی فشار بەکار ئەھێنین، ھەر چەندە کارتەکانی ئێمە ھاوشێوەی دەوڵەتە گەورەکانی وەک روسیاو تورکیاو ئێران نیە، بەڵام ئەگەر بزانین لەگەڵ بەغدا، کارتەکان بەکاری بھێنین، ئەوا ئەتوانین ببینە نمونەیەکی بەڕێوە بردن لە عێراق و ناوچەکە..
ئامادەکردنی/ ھاودەنگ محەممەد