جام کوردی - بەهۆی گرفتی ژمارەیەک شۆفێری هەرێم لەگەڵ ئەفسەرێکی ئێرانی لەودیوی دەروازەی پەروێزخان دەروازەکە بەڕووی بازرگانیدا داخرا.
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگری هەرێم لەسەر ڕێ و شوێنەکانی هاتن و چوون لەگەڵ ئەفسەرێکی ئێرانی توشی گرفت دەبن، ئەفسەرەکە ڕێگە بە هاتنی بارهەڵگرەکان نادا بگەڕێنەوە هەرێم و شۆفێرەکان دەنێرێتەوە دیوی هەرێم و ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەکانیان لەودیوی دەروازەکە ڕادەگرێت .
لەکاردانەوەدا بەرپرسانی دەروازەی پەروێزخان لە دیوی هەرێم ژمارەیەک شۆفێر و بارهەڵگری ئێرانی ڕادەگرن و هاتوچۆی بازرگانی بەتەواوی پەکی دەکەوێت و ڕادەگیرێت .
بەپێی زانیاریەکان لە ئێوارەی دووشەممەوە هاتوچۆی تانکەر و بارهەڵگر ڕاگیراوەو لە ئاستی باڵا لەهەوڵی چارەسەری گرفتەکە دەدرێت و ئەفسەرە ئێرانیەکە بەهۆکاری دروست کردنی کێشەو گرفت بۆ شۆفێرانی هەرێم دادەنرێت .