بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە نێو ئەو ناوانەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگەنامە حاشاهەڵنەگرانەوە کەوتوونەتە ژێر فشاری توند و نیگەرانییەکی زۆر، ناوی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و نوێنەرەکەی لە سوریا "تۆم باراک" دەبینرێت. ئەم پێشهاتە هاوکاتە لەگەڵ ڕەزامەندیی بیڵ و هیلاری کلینتۆن بۆ شایەتیدان لەبەردەم کۆنگرێس،

ئەمەش ئاڵۆزییە یاساییەکان بۆ ترامپ و کەسایەتییە نزیکەکانی قورستر دەکات. بڵاوبوونەوەی ئەم قەبارە گەورەیە لە زانیاری، نەک تەنها ئەمریکا، بەڵکو کاردانەوەی توندی لەسەر ئاستی جیهانی و خێزانی شاهانەی بەریتانیاش دروست کردووە.

چاوەڕوان دەکرێت لێکۆڵینەوە لەم بەڵگە نوێیانە کە تێیدا ناوی ترامپ وەک یەکێک لە فیگەرە نیگەرانەکان هاتووە، ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی گەورە لە داهاتووی سیاسی و یاسایی ئەو کەسایەتییانەی ناویان لە دۆسیەکەدا هەیە.