هەموو ئاماژەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە ئێران لەسەر ئاستی سیاسی ئامادەیی نیشانداوە بۆ دانوستان، بەڵام هێشتا گومانێکی زۆر لەسەر "ڕاستگۆیی ئەمریکا" و مەرجەکانی ترەمپ هەیە، بەتایبەت لەبارەی بەرنامەی موشەکی و گرووپە بریکارەکانی ئێران.
ئەحمەد وەحیدی: جووڵەی پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا تەنها جەنگی دەروونییە
جام کوردی - لەگەڵ تەواوی هەوڵە دیپلۆماسیەکاندا، بەرپرسانی سەربازی ئێران (وەک ئەحمەد وەحیدی) دەڵێ: هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان و جووڵەی پاپۆڕە جەنگییەکانی ئەمریکا تەنها وەک "جەنگی دەروونی" دەبینن. لایەنی ئەمریکیش هۆشداری توندی داوە کە "هەموو بژاردەکان لەسەر مێزن" ئەگەر ئێران نەگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ بە مەرجەکانی واشنتۆن.
February 03, 2026