وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕایگەیاندووە کە ئەم کشانەوەیە بەشێکە لە گۆڕانکاری ئاسایی هێزەکان. کەشتییەکە ماوەی ئەرکەکەی تەواو بووە و دەگەڕێتەوە بۆ بەندەری خۆی لە ئەمریکا. بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا هیچ "کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر"ی لە ناوچەی کەنداو و دەریای عەرەب نییە،
هاوکات دەنگۆی ئەوە هەیە مادەم ١٤٠٠ کیلۆمەتر دوورکەوتۆتەوە، وەک "کشانەوەیە لە ترسی ئێران"، بەڵام هەندێک دەنگۆی تر وەک ستراتیژێک بۆ پاراستنی کەشتییەکە لە مووشەکی مەودا کورت بووە، لەهەمان کاتدا ئەمریکا بە نیازی هێورکردنەوەی دۆخەکە ئەو هەڵوێستەی نواندووە.