ماڵپەڕی" ئەکسیۆس "ی بڵاویکردەوە،" ئیدارەی دۆناڵد ترمپ لەسەر داوایەکی ئێران بۆ گواستنەوەی شوێنی لێکتێگەیشتنەکانیان لەشاری ئیستانبولەوە بۆ شاری مەسقەتی پایتەختی عومان رازی بوە، کە بڕیارە رۆژی هەینی کۆبونەوەیەک لەلایەن ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی ترەمپ و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەبچێت ". .
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئێران داوای کردوە وڵاتانی دیکەی نێوەندگیر لەو کۆبونەوەیەدا بەشدار نەبن، بەڵکو کۆبونەوەکە بەشێوەی دوو قۆڵی بەڕێوەبچێت، تاکو ئێستاش گفتوگۆکان لەسەر ئەو پرسە بەردەوامن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو هێزەکانی ئەمریکا درۆنێکی ئێرانییان لەسەر کەنداوی عەرەبی خستەخوارەوە، کە لە کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی نزیک بوەوە، میدیای فەرمی ئێرانیش ئاشکرایکرد، فڕۆکەکە پێش تێکشکانی بەوردی زانیارییەکانی لەبارەی ئەو کەشتییە گواستوەتەوە.