لەلایەکی ترەوە حسین ئەلکینانی ئاماژەی بەوەکردووە کە چوارچێوەی هەماهەنگی تا ئێستا پابەندە بە کاندیدکردنی نوری مالیکی، بەڵام ئەگەری هەیە بەپێی ئەنجامی گفتوگۆکان گۆڕانکاری ڕوو بدات.
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات
جام کوردی - ئاژانسی بلۆمبێرگ (Bloomberg) بڵاویکردەوە؛ بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشدارییەکی توندیان داوەتە پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق سەبارەت بە ئەگەری گەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتویانە ئەگەر مالیکی ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران، واشنتن دەست دەگرێت بەسەر تەواوی داهاتی نەوتی عێراقدا و ڕێگری دەکات لە گەیشتنی دۆلار بە بەغدا.
11 کاتژمێر لەمەوبەر