پێگەی "ئەلمۆنیتەر"ی ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد، فەرەنسا فشارێکی زۆری کردووە و ڕۆڵی کاریگەری هەبووە بۆ ئەوەی "مسۆگەرکردنی مافی خوێندن بە زمانی کوردی" وەک بەندێکی سەرەکی لە ڕێککەوتنەکەدا بچەسپێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، پاریس هەوڵ دەدات لە دەستووری نوێی سوریادا سەرجەم مافەکانی کورد جێگیر بکرێن و نوێنەرانی کورد بەشداریی کارایان هەبێت لە نووسینەوەی دەستووردا.

هاوکات دوێنێ سێشەممە، شاندێکی باڵای هاوبەشی حکومەت و پەرلەمانی فەرەنسا سەردانی قامیشلۆیان کرد و بەڵێنیان بە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دا کە کار بۆ پاراستنی مافە سیاسی و مەدەنییەکان دەکەن.

گرنگترین خاڵەکانی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق:

سوپا: هەسەدە دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی بەرگری بەڵام لە ناوچەکانی خۆیان دەمێننەوە.

ناوخۆ: سوپای سوریا ناچێتە ناو شارە کوردییەکان و ئاسایش دەبێتە بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆ.

زمان: خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆکان بە فەرمی دەکرێت.

گەرەنتی: ئەمەریکا و فەرەنسا وەک گەرەنتیکاری سیاسی دەمێننەوە.