ڕۆژنامەی لۆس ئەنجلۆس تایمز بانگەشەی ئەوەی کردووە کە کاسی واسەرمان سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی 2028ی لۆس ئەنجلۆس بەهۆی دۆسیەکانی ئەپستینەوە ناچار بووە دەست لەکار بکێشێتەوە.

بەپێی ئەو بڵاوکراوە، بەرپرسانی ناوخۆیی لە لۆس ئەنجلۆسدا داوا لە کاسی واسەرمان دەکەن دەست لە پۆستەکەی وەک سەرۆکی ئۆڵۆمپیادی لۆس ئەنجلۆس 2028 بکێشێتەوە بەهۆی پەیوەندییەکەی لەگەڵ گیسلاین مەکسول کە 20 ساڵ لەمەوپێش بە هۆی دۆسییەی ئەپستینەوە دەستگیر کراوە و سزاش دراوە.