بنەماڵەی عەبدلوەهاب خدر خراوەی لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبانگەوازێکدا ئاماژە بەوەدەکەن،" لەماوەی ڕابردودا کورەکەمان بەناوی (مەتین عەبدلوەهاب خدر) دوای هەڵخەڵەتاندنی لەلایەن گروپێکەوە بردرابوو بەرەو وڵاتی ڕوسیا بۆ بەشداری شەڕی ڕوسیا و ئۆکڕانیا".
بنەماڵەی ئەو گەنجە دەڵێن،" بەداخەوە ڕێکەوتی 5-2_2026 هەواڵی نەمانی کورەکەمان پێگەیشت لەلایەن حوکمەتی هەرێمی کوردستان و نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە ".
کەسوکاری گەنجە کوژراوەکە باس لەوەشدەکەن،"ئێمە چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی کوڕەکەمان دەکەین و پرسە دانانێین ". ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردودا چەندین ڕاپۆرت لەسەر چونی گەنجانی هەرێمی کوردستان بۆ ناو ڕیزەکانی سوپای ڕوسیا بڵاوکراونەتەوە، کە زۆربەیان بەڵێنی کار و نشینگەیان پێدراوە بەڵام دواتر ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ کراون