ئێران و ئەمریکا کۆتایییان بە خولێکی دانوستانەکان لە هێنعەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ڕێککەوتن هەیە بۆ بەردەوامبوونی دانوستانەکان بە شێوەیەکی گشتی.
وتیشی: کەشوهەوای وتووێژەکان باش بووە و ڕێککەوتن هەیە لەسەر بەردەوامبوونیان.
سەبارەت کاتی خولی داهاتووی کۆبوونەوەکان وەزیری دەرەوەی ئێراا وتی: لە میانی ڕاوێژەکانی داهاتوو لەگەڵ بەدر ئەلبوسەیدی، هاوتا عومانییەکەی، کاتی کۆبونەوەی داهاتوو دیاری دەکەین.
- وردەکارییەکانی دانوستانەکە:
دانوستانەکان بەیانی ئەمڕۆ دەستیان پێکرد، لە کاتێکدا تاران جەختی لەسەر دەستگرتن بە مافەکانی دەکردەوە لە بەرامبەر فشار و هەڕەشە زیادبووەکانی ئەمریکا
- کۆشکی سپیش چاوەڕێی ئەنجامی وتووێژەکان بوو.
ئاژانسی "ئێرنا"ی ئێرانی بڵاوی کردەوە، عەباس عەراقچی پلانێکی سەرەتایی بۆ بەڕێوەبردنی دۆخی ئێستا لەگەڵ واشنتن و بەرەوپێشبردنی دانوستانەکان خستووەتە ڕوو. بڕیارە لە خولی دووەمی وتووێژەکاندا وەفدی ئێرانی لە وەڵامی ئەمریکا سەبارەت بەو پلانە ئاگادار بکرێنەوە.
لەلەیەکی ترەوە ئاژانسی "تەسنیم" ئاماژەی بەوە کردووە، دانیشتنی دووەمی نێوان عێراقچی و ئەلبوسەیدی کۆتایی هاتووە و ئێستا ڕاوێژ لە نێوان وەزیری دەرەوەی عومان و "ویتکۆف" (نوێنەری ئەمریکا) بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی عومان پێشتر پشتڕاستی کردبووەوە کە بەدر ئەلبوسەیدی ڕاوێژی جیاوازی لەگەڵ هەردوو وەفدی ئێرانی و ئەمریکی ئەنجامداوە بۆ زەمینەسازی و دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.