مێهدی تارێمی کاریگەر بوو لە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لە ٧ یاری لەسەریەک بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس و ڕۆژی هەینی لەلایەن ماڵپەڕی "گاڤرۆس"ی یۆنانی وەک باشترین یاریزانی مانگی سوپەرلیگ هەڵبژێردرا.
کاپتنی هەڵبژاردەی ئێران کاریگەر بووە لە تۆمارکردنی ٢١ گۆڵ بۆ ئۆڵۆمپیاکۆس لە ٢٥ یاریدا.
تارێمی لە یارییەکەی ئۆڵۆمپیاکۆس بەرامبەر ئەسترالیس هەفتەی ڕابردوو گۆڵێکی تۆمارکرد و یەک ئەسیستیشی کرد بۆ ئەوەی وەک باشترین یاریزانی یاریگا بناسرێت.
ماڵپەڕی سپۆرت ٢٤ی یۆنانی دەنووسێت، تارێمی دەتوانرێ بە کاریگەرترین یاریزانی ئەم وەرزەی ئۆڵۆمپیاکۆس هەژمار بکرێت، چونکە سەرەڕای ئەوەی ٤٠٠ خولەک کەمتر لە ئەیوب ئەلکەعبی یاری کردووە، بەڵام بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتردا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەم میدیا یۆنانییە، تارێمی "باشترین گرێبەستی هاوینەی ئۆڵۆمپیاکۆس"ە، چونکە زۆرترین کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی تیپەکە هەبووە.