قۆناغی پۆلێنکردن و کۆتایی ٢ کێشی یەکەمی پێشبڕکێی زۆرانی ڕیزبەندی جیهانی لە کرواتیا بەڕێوەچوو.
لە کێشی ٦٣ کیلۆدا، عیرفان جێرکانی بە شکستپێهێنانی ڕکابەرەکانی کازاخستان و ئۆزبەکستان و مۆڵدۆڤا سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتایی بەدەستهێنا. جێرکانی لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٨-٤ لە چتانی هیندستانی بردەوە و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.
لە هەمان کێشدا، مەیسەم دێلخانی بە بردنەوە لە زۆرانبازێکی ئۆزبەکستان و دۆڕان لە بەرامبەر ڕکابەرێکی هیندستان، سەرکەوت بۆ ڕیزبەندییەکە ناوبراو لە پۆلێنبەندیەکەدا بە ئەنجامی ٨-٠ لە خانۆڤی خەڵکی کازاخستانی بردەوە و میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
لە کێشی ٦٧ کیلۆدا، محەمەد کەمالی لە قۆناغی یەکەمدا لە ڕکابەرێکی خەڵکی کرواتیای بردەوە، بەڵام دواتر بە زۆرانبازێکی جۆرجیی دۆڕا و سەرکەوت بۆ ڕیزبەندییەکە. لەم قۆناغەدا بە ئەنجامی ٣-٢ بەرامبەر بە ئەندۆ لە ژاپۆن دۆڕا و پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا.